سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: سبەی
هاوڵاتی
ئاوێنە
PukMedia
کوردستان نیوز
ئاسۆ
ڕۆژنامە
الجزیرە نێت
ALarabiya
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
![]()
له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڤیتامین له‌سه‌رچاوه ناسروشتییه‌کان بۆ فرۆشتن ده‌ستده‌که‌وێت. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن توێژه‌رانی زانکۆی کۆپنهاگنه‌وه ده‌ریده‌خات، که ئه‌و جۆره ڤیتامینانه هیچ سوودێکیان نییه، به‌ڵکو زۆرجار بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ زیانبه‌خشن و ده‌بنه هۆکاری زووتر مردنی مرۆڤه‌کان.
توێژه‌رانی دانیمارکی هۆشیاری به‌و که‌سانه ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌کی باشن و بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌کانی دیکه بڕێکی زۆر له ته‌واوکه‌ره‌کانی دژه ئه‌کسه‌ده‌ی پێکهاتوو له ڤیتامین "A" و "E" ده‌خۆن، خۆیان له خواردنی ڤیتامین به‌دووربگرن. چونکه ئه‌و جۆره خۆپاراستنه کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر سیسته‌می به‌رگری له‌ش ده‌بێت و بگره به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ره‌کانی مردن بۆ ڕێژه‌ی له 16% به‌رز ده‌بنه‌وه.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان توێژه‌ران هه‌ڵسان به دووباره ته‌ماشاکردنه‌وه‌ی 67 لێکۆڵینه‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر 230 هه‌زار که‌س ئه‌نجامدرابوون. له‌کۆتاییدا توێژه‌ران گه‌یشتنه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه باس له‌وه بکات، که دژه ئه‌کسه‌ده‌کان یارمه‌تی درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن ده‌ده‌ن، له‌کاتێکدا زۆریان ده‌بنه هۆکاری مردن.
توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که مرۆڤه‌کان پێویسته خۆیان له خواردنی ڤیتامینه ته‌واوکه‌ره‌کان به‌دووربگرن و زۆر به‌هۆشیارییه‌وه ڕووی تێبکه‌ن. چونکه تاکو ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر سوومه‌ندی خواردنی بڕێکی زۆر له ڤیتامینه ته‌واوکه‌ره‌کان و هه‌روه‌ها دژه ئه‌کسه‌ده‌کان و کانزاییه‌کان نه‌کراوه، جابۆیه ناکرێت بووترێت، که خواردنیان مه‌ترسیدار نییه.
له‌کۆتاییدا توێژه‌ران پێیانوایه، که مرۆڤ پێویسته خواردنی ڤیتامین وه‌ك خواردنی پراسیتامۆل سه‌یر بکات و ته‌نها بڕێکی پێویست بخوات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
