سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: سبەی
هاوڵاتی
ئاوێنە
PukMedia
کوردستان نیوز
ئاسۆ
ڕۆژنامە
الجزیرە نێت
ALarabiya
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
![]()
توێژه‌رانی سوێدی له زانکۆی "Umeå" له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌وان کۆنترین دره‌ختیان له‌جیهاندا دۆزیبێته‌وه: له‌ئاکامی گه‌ڕانه‌کانیان توێژه‌رانی زانکۆی سوێدی ناوبراو له‌ناوچه‌ی "Dalarna" سنۆبه‌رێکی ته‌مه‌ن 9550 ساڵیان دۆزییه‌وه. توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی به‌یارمه‌تی پشکنینه کاربۆنییه‌کان توانییان ته‌مه‌نی ئه‌و دره‌خته سه‌رپشکبکه‌ن.
ناوچه‌ی "Dalarna"یش ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی سوێده‌وه و به‌ناوچه‌یه‌کی شاخاوی و دراستانی ناسراوه. توێژه‌رانی سوێدی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌و دره‌خته ئه‌م ماوه زۆره‌ی ته‌مه‌نی خۆی به‌یارمه‌تی دره‌خته به‌رزه‌کان و ده‌ووه‌نه‌کان به‌سه‌ربردووه و توانیوێتی خۆی له که‌شه سه‌خته‌کانی ساڵان بپارێزێت.
تاکو ئێستا زینده‌وه‌رناسه سوێدییه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، که سنۆبه‌ر ماوه‌یه‌کی کوورته له سوێددا چانێدرابێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Leif Kullman" له زانکۆی "Umeå" ده‌ڵێت: "ئه‌نجام لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان پێچه‌وانه‌ی بیردۆزه‌ی زینده‌وه‌رناسان ده‌رده‌خات: سنۆبه‌ر سه‌رده‌مێکی زۆر له سوێد ده‌ژی."
له‌ته‌ك ئه‌و دره‌خته کۆنه‌شدا توێژه‌ران توانییان سێ نه‌وه‌ی تر له دره‌خت بدۆزنه‌وه و ئه‌وانه‌ش ته‌مه‌نیان بۆ 375، 5660 و 9000 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌ڕووی بۆماوه‌ییه‌وه ئه‌و سێ نه‌وه‌یه‌ش کلۆنی کۆنترین دره‌ختی دۆزراوه‌ن.
له‌نێوان "Lappland" له‌باکووری وڵات و "Dalarna" له‌ناوه‌ڕاستی سوێد نزیکه‌ی 20 سنۆبه‌ری دیکه هه‌ن، که ته‌مه‌نیان بۆ 8000 ده‌گه‌ڕێته‌وه. تا پێش ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش سنۆبه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکای باکوور به‌کۆنترین سنۆبه‌ری جیهان ده‌ناسران. سنۆبه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا باکووریش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 4000 بۆ 5000 ساڵ ده‌بێت.
پێش 10 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌شی هاوینه‌کانی وڵاتی سوێد زۆر له هاوینه‌کانی ئێستا ساردتربوون. به‌ته‌نها له‌سه‌د ساڵی پێشوودا پله‌ی گه‌رمای ناوچه شاخاوییه‌کانی سوێد بۆ یه‌ك پله‌ی سه‌دی به‌رزبۆته‌وه. گه‌رمبوونی که‌شیش یارمه‌تی سنۆبه‌ره‌کان ده‌دات، خێراتر په‌ل بهاوێژن، هه‌روه‌ك توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه.
توێژه‌ران له‌ڕێگای لێكۆڵینه‌وه‌کان و گه‌ڕانه به‌رده‌وامه‌کانیان هیواده‌خوازن زانیارییه‌کی زیاتریان له‌هه‌مبه‌ڕ گۆڕانکارییه که‌شییه‌کان ده‌ستبکه‌وێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
