سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: سبەی
هاوڵاتی
ئاوێنە
PukMedia
کوردستان نیوز
ئاسۆ
ڕۆژنامە
الجزیرە نێت
ALarabiya
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
له‌كوردستاندا چوار هه‌زار منداڵ نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه
لێپرسراوی به‌شی ئیكۆی مناڵان، د.ئاسۆ فایه‌ق باس له‌وه ده‌كات، ژماره‌یه‌كی زۆرتر منداڵی تووش بووبه نه‌خۆشی دڵ له‌سلێمانیدا هه‌یه كه كه نزیكده‌بێته‌وه له‌هه‌زار نه‌خۆش كه‌به‌شێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی شارن‌و زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نییه.
به‌شی نه‌خۆشییه‌كان دڵ (ئیكۆ) له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له‌ساڵی (2007) دامه‌زاراوه، مانگانه نزیكه‌ی (200) نه‌خۆشی منداڵی تێدا ده‌بینرێت له‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی تازه‌ن، یاخود ئه‌وانه‌ی كه مه‌وعیدی پێشوویان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌م به‌شه‌دا پشكنین بۆ ئه‌و مناڵانه ده‌كرێت كه تازه له‌دایك ده‌بن له‌به‌شی (خدج) له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه له‌دایكده‌بن‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان داخڵ ده‌كرێن‌و بن‌و بۆ ئه‌وه دڵنیابن له باشی ته‌ندروستی دڵیان پشكنینیان بۆده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌شه له ساڵی 2007ه‌وه كارده‌كات به‌ڵام وه‌ك د.ئاسۆ ئاماژه‌ی پێده‌كات له سه‌ره‌تای مانگی 11ی2005ه‌وه داتایه‌كی سه‌ره‌تاییان لابووه له‌سه‌ر تووش بووانی نه‌خۆشی دڵ كه كه‌متر زانستی بووه‌و له‌ساڵی 2006دا داتاكه‌یان گه‌وره‌تر كردووه‌و ده‌ڵێت «ئه‌مه‌ش به‌هۆی یارمه‌تی‌و هاوكاریكردنی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانه‌وه‌بوو».
د. ئاسۆ روونیشیكرده‌وه كه سه‌ره‌تای 2007 به‌هۆی ده‌ستپێكردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ تیمی ئیتالییه‌كان‌و ناردنی یه‌كه‌م گروپی منداڵانی نه‌خۆشی دڵ بۆ ئیتالیا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، دواتر داتایه‌كی نوێ‌و زانستی‌یان ده‌ستپێكردووه كه رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌وه گشتگیربوون‌و زانستی‌بوون ده‌چێت‌و وتی «به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وه‌رمان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی دڵی منداڵان». د. ئاسۆ وتیشی «تا ئه‌مرۆ ته‌نها خۆم كار له‌م به‌شه‌دا ده‌كه‌م‌و رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌خۆش سه‌ردانی به‌شه‌كه‌مان ده‌كات». هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زانستی نه‌خۆش ببینین ئه‌وا ئه‌بێت ته‌نها (3 ـ4) نه‌خۆش ببینرێ به‌ڵام له‌كاتی ئێستادا رۆژانه له‌نێوان (10 ـ15) نه‌خۆش ده‌بینرێت‌و وتی «ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆر نه‌خۆشه‌كان‌و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌وه‌یه».
وه‌ك دكتۆر ئاسۆ باسی ده‌كات مانگ به‌مانگ نه‌خۆشییه زگماكییه‌كان‌و وه‌رگیراوه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات‌و ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه لێره‌دا چه‌ند هۆكارێك هه‌یه بۆ زۆربوونی ئه‌و رێژه‌یه هه‌یه وه‌ك:
ـ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری دایكان‌و باوكان‌و بایه‌خدانیان به‌منداڵ‌و ئاشكراكردنی نه‌خۆشییه‌كانیان.
ـ پێشكه‌وتنی بواری پزیشكی له‌دۆزینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردندا.
ـ له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵه هۆكاریكی دیكه هه‌بێت كه په‌یوه‌ندی به ژینگه‌و بارودۆخه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ناتوانرێت هۆكاره‌كانی دیاری بكرێت.
د.ئاسۆ، باس له‌وه ده‌كات كه رێكخراوه جیاوازه‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌ومنداڵانه‌یان داوه «له‌كۆی (700) نه‌خۆش ته‌نها (41) منداڵ له‌ڕێگه‌ی رێكخراوی هێڤی‌و ئیتالییه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌نجامدراوه له‌ئیتالیا، هه‌روه‌ها (45) منداڵ له‌ڕێگه‌ی منداڵپارێزی كوردستان له ئیتالیا‌و نه‌مسا‌و ئێران‌و وڵاتانی دیكه چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه، ئه‌مه جگه له‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌لایه‌ن پسپۆرێكی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌وڵاتی ئوردن، بینراون‌و له48 كاتژمێردا 16 قه‌سته‌ری دڵی منداڵانیان كردوه. د.ئاسۆ پێشنیار ده‌كات كه بۆخزمه‌ت كردنی هاوڵاتیان ده‌توانرێت نه‌خۆشخانه‌یه‌ك یاخود به‌شێكی گه‌وره دروست بكرێت كه هه‌رچوار به‌شه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری دڵی منداڵان بگرێته‌خۆی. چونكه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك بیربكه‌ینه‌وه كه تێچوونی ته‌نها نه‌خۆشێك له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان 20 هه‌زار 30 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت، جگه له‌كێشه‌ی وه‌رگرتنی فیزه‌و مانه‌وه‌و نه‌زانینی زمان‌و چه‌نده‌ها كێشه‌ی دیكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر له‌كوردستان بێت ئه‌وا ئه‌م بڕه تێچوونه زۆر كه‌متر‌و ئاسانتره بۆخێزانه‌كان ئه‌وكاته ده‌توانرێت كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زا بانگهێشت بكرێن بۆكوردستان‌و راهێنان به پزیشكه‌كانی كوردستان بكه‌ن بۆماوه‌ی (1-2) ساڵ بۆئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پزیشكی كارامه‌مان هه‌بێت له‌و بواره‌دا.
■ ئا: ته‌لار كه‌مال مه‌دحه‌ت
