سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: سبەی
هاوڵاتی
ئاوێنە
PukMedia
کوردستان نیوز
ئاسۆ
ڕۆژنامە
الجزیرە نێت
ALarabiya
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
پێنج هه‌زار خانوو شوقه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له‌سلێمانی پشتی شه‌قامی بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حمود دروست ده‌كرێت‌و به قیستی ده تا پانزه ساڵ ده‌درێته هاوڵاتییان.
سلێمانی ئاوێنه: پرۆژه‌ی دروستكردنی (ئۆرۆپارك) له‌لایه‌ن كۆمپانیای سه‌ن شاینی نه‌مساویه‌وه ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌كه‌ی له لایه‌ن پارێزگاری سلێمانیه‌وه دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیده‌وه دانرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سه‌ن شاین پرۆفیسیۆر د.هایندپیته‌ر پلاتسه‌ر به‌ڵێنی دا كه له‌ماوه‌ی چوار بۆ پێنج ساڵدا ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ژیانه‌وه هه‌ر له دایانگا‌و باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا هه‌موو پێداویستیه‌كانی تر.
دواتر پارێزگاری سلێمانی سوپاسی ده‌سته‌ی وه‌به‌ر هێنان‌وشاره‌وانی سلێمانی كرد‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی ئه‌هلی خزمه‌ت گوزاری له كوردستاندا، به‌ڵێنی دا كه‌سه‌رجه‌م ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا واژۆی له‌سه‌ر كراوه له لایه‌ن حكومه‌ت‌و پارێزگاوه دابین بكرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاولاَتیاندا.
ئه‌م پرۆژه‌یه كه له رووبه‌ری 300دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نۆكاندایه. رێكخه‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه له سلێمانی دڵشاد ئه‌حمه‌د مه‌جید به ئاوێنه‌ی راگه‌یاندكه"نرخی خانووه‌كان له 10هه‌زار تا 20هه‌زار دۆلاره‌و له سه‌ره‌تاوه بڕی%30 له هاولاَتیان وه‌رده‌گیرێت"
