سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: سبەی
هاوڵاتی
ئاوێنە
PukMedia
کوردستان نیوز
ئاسۆ
ڕۆژنامە
الجزیرە نێت
ALarabiya
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
ئه‌و كچه‌ی له8ی مارسدا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.. کێ کوشتی؟
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، عه‌قید نه‌ریمان به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه «تائێستا بكوژی سه‌ره‌كی ئه‌م كچه ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام دوو خوشك‌و دوو زاوا‌و خۆشه‌ویستی كچه كوژراوه‌كه ده‌ستگیر كراون».
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه «نازه‌نین كارمه‌ندی بنكه‌ی گومرگی به‌ختیاری بوو، له‌گه‌ڵ ماڵی خوشكێكی ئه‌و كه‌سه‌ی تۆمه‌تباره به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووبێت له كوشتنه‌كه‌دا‌و ناوی جوانه، پێكه‌وه خانوویه‌كیان به‌كرێ گرتووه‌و هه‌ریه‌كه‌و به‌ته‌نها له‌به‌شێكی ئه‌و خانووه‌دا ژیاون».
جوان، كارمه‌ندی ده‌زگایه‌كی حكومی بووه، برایه‌كی هه‌بووه به‌ناوی شوان، كه جاروبار سه‌ردانی ئه‌می كردووه‌و له‌وێ نازه‌نینی ناسیوه‌و په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵدا به‌ستووه‌و جوانیش ئاسانكاری بۆ كردون.
شوان، لێپرسراوی حیمایه‌كانی به‌رپرسێكی حیزبییه‌و هه‌روه‌ها دوكانی فیته‌ریشی هه‌یه، به‌ڵام عه‌قید نه‌ریمان ده‌ڵێت «له‌كاتی ده‌ستگیر كردنیدا ئه‌و به‌وه خۆی ناساندووه كه پیشه‌ی دوكانداره».
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوون، دوای ئه‌وه‌ی ئاشنایه‌تی نێوان شوان‌و نازه‌نین قوڵ ده‌بێته‌وه، شه‌وێك پێكه‌وه داده‌نیشن‌و ده‌خۆنه‌وه. له‌م دانیشتنه‌دا، شوان داوای كاری سێكسی له‌نازه‌نین ده‌كات به‌بیانووی ئه‌وه‌ی دواتر ده‌یخوازێت‌و ده‌یكاته هاوسه‌ری. نازه‌نینیش رازی ده‌بێت‌و ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی پێكه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م زانیارییانه، نازه‌نین‌و شوان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكده‌كه‌ون كه له‌مانگی ئازاری 2008دا، ها‌وسه‌رگیری بكه‌ن. به‌ڵام قه‌ده‌ری ئه‌م كچه وابوو كه له‌سه‌ره‌تای مانگی ئازاردا له‌جیاتی پۆشینی به‌رگی بێگه‌ردی بوكێنی، كفنی سپی به‌یه‌كجاری ده‌پۆشێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه «نازه‌نین، ماڵی باوكی له‌ده‌ربه‌ندیخانه.
ئه‌و به‌ته‌نها له‌سلێمانی ده‌ژیاو جوانی خوشكی شوانیش، زۆر هه‌وڵیده‌دا له‌شفرۆشی پێوه بكات، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كرێی خانووی پێ‌نادرێت. به‌ڵام ئه‌و رازی نابێ‌و ئیتر له‌وه به‌دواوه په‌نا ده‌باته به‌ر ماڵی خوشكێكی خۆی له‌به‌كره‌جۆ».
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شوان هه‌ر وازی لێناهێنێت‌و چه‌ند جارێك سه‌ردانی ده‌كات له‌ماڵی خوشكه‌كه‌ی‌و نازه‌نینیش وا له‌خوشكه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت كه پێكه‌وه كارمه‌ندن له‌فه‌رمانگه‌و بۆ ئیش‌و كاری دائیره‌كه‌ی دێت. به‌قسه‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، نازه‌نین برایه‌كی هه‌یه كه له‌ئێران ده‌ژی، ئه‌م برایه‌ی به‌م په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌ی نێوان خوشكه‌كه‌ی‌و شوان ده‌زانێت. له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ئه‌م برایه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی‌و كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه گوماناوییه‌ی لا ده‌بێته یه‌قین، پلان داده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی شوان بكوژێت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای به‌رپرسێكی باڵا كارده‌كات، ئه‌و كاره‌ی به‌لاوه زه‌حمه‌ت ده‌بێ‌و بۆی ئه‌نجام نادرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت «ماوه‌یه‌ك پێش كوشتنی، به‌ژماره‌یه‌كی سانا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌نازه‌نین ده‌كرێت‌و چه‌ند مه‌سیجێكی هه‌ڕه‌شه‌و جنێوی ناشیرینی بۆ ده‌نێرێت.
له‌نامه‌یه‌كیاندا باسی په‌یوه‌ندی ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه تۆمه‌تباره ده‌كرێت. ئه‌م كچه‌ش له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ شكات له‌م ژماره‌یه ده‌كات‌و كۆمپانیای ساناش ژماره‌كه ده‌سوتێنێ».
پاش كوشتنی نازه‌نین، ماڵی خوشكه‌كه‌ی له‌به‌كره‌جۆ چۆڵده‌كرێ‌و هه‌ڵدێن‌و براكه‌شی كه به‌وته‌ی عه‌قید نه‌ریمان «بكوژی سه‌ره‌كییه، تا ئیستا ده‌ستگیر نه‌كراوه».
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه «براكه‌ی بكوژه‌كه‌یه‌و رۆشتۆته‌وه بۆ ئێران، چونكه چه‌ند ساڵێكه له‌وێ ئه‌ژی».
تێبینی: هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا، ناوی خوازراون‌و ناوی راسته‌قینه‌ی كه‌سه‌كان نین.
■ ئا: سارا قادر ـ سه‌رده‌شت عه‌زیز
