|
(سبه‌ی):
بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له هه‌رێمی كوردستان و شاری كه‌ركوك هه‌یه و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا تیمێكی پسپۆڕی وه‌زاره‌تی ناوبراو سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئاگاداربوون له‌چۆنییه‌تی به‌ڕێوچوونی ئالییه‌تی خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه.
دكتۆر عیسام نامیق بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به‌ئاژانسی ئه‌سواتولعیراقی راگه‌یاند "له‌ماوه‌ی داهاتوودا مه‌ترسی سه‌رله‌نوێ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌كوردستان‌و شاری كه‌ركوكدا له‌ئارادایه"، ئاشكراشیكرد "تێمێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌غدا كه پێكهاتوون له‌ژماره‌یه‌ك پسپۆی تایبه‌ت سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك ده‌كه‌ن‌و بنكه‌و تیمه‌كانی خۆپارستن له‌نه‌خۆشی كۆلێرا به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه".
ناوبراو روونیكرده‌وه به‌هۆی وشكه‌ساڵی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتر بووه، به‌تایبه‌ت "له‌شاره‌كانی كه‌ركوك‌و سلێمانی"، به‌وپێیه‌ی ساڵی پار زۆرترین رێژه‌ی به‌ركه‌وتوان به‌و نه‌خۆشیانه له‌وێ بوون، وتیشی به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستدان "مه‌ترسییه‌كه زۆر نییه، چونكه ئه‌و به‌كتریایه له‌ئێستادا لاواز‌و بێهێزه".
بریكاره‌كه‌ی وه‌زیر وتیشی: "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌غدا به‌ته‌واوه‌تی خۆی ئاماده‌كردووه بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه‌و چه‌ندین تیمی گه‌ڕۆك بۆ پشكنینی ئاوی خواردنه‌و شوێنه گشتییه‌كانپێكهێناوه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا شاره‌كانی تری عێراقیش ده‌گریته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گه‌رمن‌و ووشكه‌ساڵی كاریگه‌ر تێكردوون، وه‌ك شاره‌كانی رومادی‌و تكریت‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه.
|