سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: سبەی
هاوڵاتی
ئاوێنە
PukMedia
کوردستان نیوز
ئاسۆ
ڕۆژنامە
الجزیرە نێت
ALarabiya
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
دوای ئه‌ڵوه‌ن ئێران خه‌ریكه سیروان وشك ده‌كات
تایبه‌ت به‌هاوڵاتی:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌حكومه‌تی عێراق به‌هاوڵاتی ڕاگه‌یاند ئێران سه‌رقاڵی كاركردنه بۆ دروستكردنی حه‌وت به‌ربه‌ستی گه‌وره له‌به‌رده‌م به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخاندا له‌دیوی خۆیه‌وه كه دوو به‌ربه‌ستیان ته‌واو بووه و ئه‌و پێنج به‌ربه‌سته‌كه‌ی تریش له‌قۆناغی ته‌واو بوون نزیك بۆته‌وه، به‌ته‌واو بونی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ش ڕووباری سیروان وشك ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌دروستكردنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه له‌لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه گه‌وره‌ترین زیان به‌حكومه‌تی هه‌رێم و هاوڵاتیانی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و دوای ته‌واو بوونی ئه‌و پێنج به‌ربه‌سته به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له‌وشكبوون نزیك ده‌بێته‌وه و ده‌بێته ئاوێكی ئاسایی و نه‌ك توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای نامێنێت، بگره توانای دابینكردنی ئاوی بۆ كشتوكاڵیش نامێنێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه گه‌ربێت و ئێران ئاوه‌كه گلبداته‌وه، ئه‌وكات ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئاوی سه‌ر شاخه‌كانی ناوه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد كه‌حكومه‌تی عێراق به‌م كاره‌ی زانیوه و سه‌رقاڵی دروستكردنی لیژنه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه سه‌ردانی ئێران بكات و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌و مه‌سه‌له‌ی وشكردنی ئاوی ئه‌ڵوه‌نی خانه‌قینیش بكات و وتی "داوا له‌چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقی كراوه كه‌سه‌ردانی ئێران بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دروستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌ریاچانه‌دا كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێًزگای دیاله له‌ناو ئه‌و وه‌فده دایه كه‌داوایان لێكراوه سه‌ردانی ئیران بكه‌ن ".
هاوڵاتی په‌یوه‌ندیكرد به‌ئیبراهیم حه‌سه‌ن باجه‌ڵان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله، ئه‌ویش لای خۆیه‌وه هه‌واڵه‌كه‌ی بۆهاوڵاتی پشتڕاسكرده‌وه و وتی "به‌ڵێ ئێران حه‌وت به‌ربه‌ستی دروستكردووه له‌به‌رده‌م به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخاندا دووانیان ته‌واو بووه و پێنجه‌كه‌ی تریشیان كاری تێدا ده‌كرێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله وتیشی"له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه داوا له‌ئێمه كراوه كه‌سه‌ردانی ئێران بكه‌ین بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام ئێمه وتوومانه ئه‌وه كاری ئێمه نیه و كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و پێویسته وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی ناوه‌ندی خۆیان بچن بۆ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه گه‌وره‌كانی ئێران‌دا قسه‌ی له‌سه‌ربكرێت"
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد رۆژی 24/4 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقدا له‌به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌حمان خانی به‌رێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان جه‌ختی له‌سه‌ر راستی هه‌واڵه‌كه كرده‌وه و له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی"ئه‌و زانیاریانه هه‌مووی دروستن و ئێران دوو به‌ربه‌سته‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌و دروستكردنی پێنج به‌ربه‌ستی تریشی خستۆته ژێر دیراسه‌وه".
ره‌حمان خانی وتیشی"ئه‌گه‌ر بێت و ئێران ئه‌و كاره بكات به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان له‌وشكبوون نزیك ده‌بێته‌وه و ئاوه‌كه‌ی زۆر كه‌م ده‌كات".
به‌رێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌حكومه‌تی هه‌رێمیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه له‌وكاره‌ی ئێران و چه‌ند جارێكیش وه‌فدی هه‌رێم سه‌ردانی ئێرانی كردووه، به‌ڵام ئێران له‌و باره‌یه‌وه هیچ زانیاریه‌كی نه‌داوه به‌وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم و سه‌ردانه‌كان هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
