سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: سبەی
هاوڵاتی
ئاوێنە
PukMedia
کوردستان نیوز
ئاسۆ
ڕۆژنامە
الجزیرە نێت
ALarabiya
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
بلێر به‌ڕه‌ش سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌بێت
کۆنتۆی بانکی پڕ له پاره و مانگانه پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری ده‌ستده‌که‌وێت، که‌چی دڵی نایه‌ت پاره‌ی بلیتی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی بدات: به‌پێی هه‌واڵێکی بڵاوکراوه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی "Daily Mail" سه‌رۆك شالیاری به‌ریتانی پێشوو "Tony Blair" به ڕه‌ش سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووه.
بلێری ته‌مه‌ن 54 ساڵ به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ویستی بچێت بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی "Heathrow". ئه‌و کاته‌ی جابی شه‌مه‌نده‌فه‌ر داوای بلیتی له بلێر کرد، ناوبراو نه‌یتوانی بلیتی نیشانی جابێکه بدات. چونکه بلێر پێش سه‌رکه‌وتنی بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که بلیتی نه‌کڕیبوو. هه‌رچه‌نده بلێر ده‌یتوانی له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که بلیتی خۆی بکرێت، که‌چی نه‌پاره‌ی پێ‌بوو نه کارتی بانك.
وته‌بێژێکی بلێر ڕوونیکرده‌وه، که پاش ئه‌و ڕووداوه جابێکه بڕیاریداوه بلێر به‌خۆرایی سه‌ربکه‌وێت و هیچ سزایه‌کی نه‌داوه.
"Tony Blair" له حوزه‌یرانی 2007 ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی هه‌ڵگرت و ئێستا له‌ڕێگای سیمینار له زانکۆکان و بانکه‌کان چه‌ندین ملیۆنی ده‌ستده‌که‌وێت.
زۆربه‌ی زۆری کاروانانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر هه‌نگاوی جابی نیشاندا. چونکه بلێریش ده‌یتوانی 24.50 پاوه‌ند وه‌ك ئه‌وان بۆ کڕینی بلیتێك بدات.
وته‌بێژه‌که‌ی به‌رگری له بلێر ده‌کات و ده‌ڵێت: "بلێر ئاماده‌بووه پاره‌ی بلیته‌که‌ی بدات و هه‌میشه به‌شادمانییه‌وه پاره‌ی بلیته‌کانیداوه."
وته‌بێژێکی "Heathrow-Express" ڕایگه‌یاند، که بڕیاره لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بکرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
![]()
توێژه‌رانی سوێدی له زانکۆی "Umeå" له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌وان کۆنترین دره‌ختیان له‌جیهاندا دۆزیبێته‌وه: له‌ئاکامی گه‌ڕانه‌کانیان توێژه‌رانی زانکۆی سوێدی ناوبراو له‌ناوچه‌ی "Dalarna" سنۆبه‌رێکی ته‌مه‌ن 9550 ساڵیان دۆزییه‌وه. توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی به‌یارمه‌تی پشکنینه کاربۆنییه‌کان توانییان ته‌مه‌نی ئه‌و دره‌خته سه‌رپشکبکه‌ن.
ناوچه‌ی "Dalarna"یش ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی سوێده‌وه و به‌ناوچه‌یه‌کی شاخاوی و دراستانی ناسراوه. توێژه‌رانی سوێدی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌و دره‌خته ئه‌م ماوه زۆره‌ی ته‌مه‌نی خۆی به‌یارمه‌تی دره‌خته به‌رزه‌کان و ده‌ووه‌نه‌کان به‌سه‌ربردووه و توانیوێتی خۆی له که‌شه سه‌خته‌کانی ساڵان بپارێزێت.
تاکو ئێستا زینده‌وه‌رناسه سوێدییه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، که سنۆبه‌ر ماوه‌یه‌کی کوورته له سوێددا چانێدرابێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Leif Kullman" له زانکۆی "Umeå" ده‌ڵێت: "ئه‌نجام لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان پێچه‌وانه‌ی بیردۆزه‌ی زینده‌وه‌رناسان ده‌رده‌خات: سنۆبه‌ر سه‌رده‌مێکی زۆر له سوێد ده‌ژی."
له‌ته‌ك ئه‌و دره‌خته کۆنه‌شدا توێژه‌ران توانییان سێ نه‌وه‌ی تر له دره‌خت بدۆزنه‌وه و ئه‌وانه‌ش ته‌مه‌نیان بۆ 375، 5660 و 9000 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌ڕووی بۆماوه‌ییه‌وه ئه‌و سێ نه‌وه‌یه‌ش کلۆنی کۆنترین دره‌ختی دۆزراوه‌ن.
له‌نێوان "Lappland" له‌باکووری وڵات و "Dalarna" له‌ناوه‌ڕاستی سوێد نزیکه‌ی 20 سنۆبه‌ری دیکه هه‌ن، که ته‌مه‌نیان بۆ 8000 ده‌گه‌ڕێته‌وه. تا پێش ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش سنۆبه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکای باکوور به‌کۆنترین سنۆبه‌ری جیهان ده‌ناسران. سنۆبه‌ره‌کانی ئه‌مه‌ریکا باکووریش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 4000 بۆ 5000 ساڵ ده‌بێت.
پێش 10 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌شی هاوینه‌کانی وڵاتی سوێد زۆر له هاوینه‌کانی ئێستا ساردتربوون. به‌ته‌نها له‌سه‌د ساڵی پێشوودا پله‌ی گه‌رمای ناوچه شاخاوییه‌کانی سوێد بۆ یه‌ك پله‌ی سه‌دی به‌رزبۆته‌وه. گه‌رمبوونی که‌شیش یارمه‌تی سنۆبه‌ره‌کان ده‌دات، خێراتر په‌ل بهاوێژن، هه‌روه‌ك توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه.
توێژه‌ران له‌ڕێگای لێكۆڵینه‌وه‌کان و گه‌ڕانه به‌رده‌وامه‌کانیان هیواده‌خوازن زانیارییه‌کی زیاتریان له‌هه‌مبه‌ڕ گۆڕانکارییه که‌شییه‌کان ده‌ستبکه‌وێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
