**دۆستی جاف**
بەخێر بێن بۆ وێبڵاگی **دۆستی جاف**

عێراق: ئه‌ندازیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ سه‌دام جێی‌ پیترایۆس ده‌گرێته‌وه‌
سبه‌ی‌:
به‌گوێره‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ به‌یانی‌ ئیماراتی‌، جه‌نه‌راڵ‌ ریمۆند ئۆدێرنۆ جێی‌ دێڤید پیترایۆس له‌فه‌رمانده‌یی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق ده‌گرێته‌وه‌ .......

درێژه‌ی بابه‌ت...
| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/25 | چینی: لەمیدیاکانەوە

 

 له‌كوردستاندا چوار هه‌زار منداڵ نه‌خۆشیی‌ دڵیان هه‌یه

لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ئیكۆی‌ منداڵان له‌سلێمانی‌ د. ئاسۆ فایه‌ق، رایگه‌یاند كه‌ رێژه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ دڵ له‌نێو منداڵان له‌كوردستاندا ره‌نگه‌ بگاته‌ 4 هه‌زار منداڵ‌و له‌م رێژه‌یه‌ش تا ئێستا 2500 منداڵیان ناویان تۆماركراوه‌.رۆژانه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ منداڵان چه‌ندین ژن ده‌بینیت كه‌ كۆرپه‌كانیان گرتووه‌ به‌ سنگیانه‌وه‌و له‌چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌دان كه‌ ئیكۆ بۆ منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌پێی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تایه‌كانیش تائه‌مڕۆ ته‌نها له‌شاری‌ سلێمانیدا نزیكه‌ی‌ 700 حاڵه‌تی‌ نه‌خۆشی‌ دڵی‌ منداڵان تۆماركراوه‌. به‌قسه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ ئه‌م منداڵانه‌ش له‌گه‌ڵ زیادبوونی‌ توشبوانی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌، نرخی‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌شی‌ گرانتر ده‌بێت، به‌جۆرێك ئێستا 20 ـ30 هه‌زار دۆلاری‌ تێده‌چێت‌و پزیشكه‌كان گرانیی‌ نرخی‌ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ «ئامێرو كه‌ره‌سه‌كانی‌ ته‌نها له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات هه‌یه‌‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌شی‌ هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت».

لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ئیكۆی مناڵان، د.ئاسۆ فایه‌ق باس له‌وه‌ ده‌كات، ژماره‌یه‌كی‌ زۆرتر منداڵی‌ تووش بووبه‌ نه‌خۆشی‌ دڵ له‌سلێمانیدا هه‌یه‌ كه‌ كه‌ نزیكده‌بێته‌وه‌ له‌هه‌زار نه‌خۆش كه‌به‌شێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شارن‌و زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نییه‌.

به‌شی‌ نه‌خۆشییه‌كان دڵ (ئیكۆ) له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ منداڵان له‌ساڵی‌ (2007) دامه‌زاراوه‌، مانگانه‌ نزیكه‌ی‌ (200) نه‌خۆشی‌ منداڵی‌ تێدا ده‌بینرێت له‌وانه‌ی‌ كه‌ نه‌خۆشی‌ تازه‌ن، یاخود ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ مه‌وعیدی پێشوویان هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها له‌م به‌شه‌دا پشكنین بۆ ئه‌و مناڵانه‌ ده‌كرێت كه‌ تازه‌ له‌دایك ده‌بن له‌به‌شی‌ (خدج) له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ منداڵبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌دایكده‌بن‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ منداڵان داخڵ ده‌كرێن‌و بن‌و بۆ ئه‌وه‌ دڵنیابن له‌ باشی‌ ته‌ندروستی‌ دڵیان پشكنینیان بۆده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م به‌شه‌ له‌ ساڵی‌ 2007ه‌وه‌ كارده‌كات به‌ڵام وه‌ك د.ئاسۆ ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ 11ی‌2005ه‌وه‌ داتایه‌كی‌ سه‌ره‌تاییان لابووه‌ له‌سه‌ر تووش بووانی‌ نه‌خۆشی‌ دڵ كه‌ كه‌متر زانستی‌ بووه‌‌و له‌ساڵی‌ 2006دا داتاكه‌یان گه‌وره‌تر كردووه‌‌و ده‌ڵێت «ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ یارمه‌تی‌‌و هاوكاریكردنی‌ رێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستانه‌وه‌بوو».

د. ئاسۆ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تای‌ 2007 به‌هۆی‌ ده‌ستپێكردنی‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ تیمی‌ ئیتالییه‌كان‌و ناردنی‌ یه‌كه‌م گروپی‌ منداڵانی‌ نه‌خۆشی‌ دڵ بۆ ئیتالیا به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردن، دواتر داتایه‌كی‌ نوێ‌‌و زانستییان ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌وه‌ گشتگیربوون‌و زانستیبوون ده‌چێت‌و وتی‌ «به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ گۆڕانكارییه‌كی‌ گه‌وه‌رمان كردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌ دڵی‌ منداڵان». د. ئاسۆ وتیشی‌ «تا ئه‌مرۆ ته‌نها خۆم كار له‌م به‌شه‌دا ده‌كه‌م‌و رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر نه‌خۆش سه‌ردانی‌ به‌شه‌كه‌مان ده‌كات». هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ نه‌خۆش ببینین ئه‌وا ئه‌بێت ته‌نها (3 ـ4) نه‌خۆش ببینرێ‌ به‌ڵام له‌كاتی‌ ئێستادا رۆژانه‌ له‌نێوان (10 ـ15) نه‌خۆش ده‌بینرێت‌و وتی‌ «ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ زۆر نه‌خۆشه‌كان‌و كه‌می‌ خزمه‌تگوزارییه‌وه‌یه‌».

وه‌ك دكتۆر ئاسۆ باسی‌ ده‌كات مانگ به‌مانگ نه‌خۆشییه‌ زگماكییه‌كان‌و وه‌رگیراوه‌كانی‌ دڵ زیاد ده‌كات‌و ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ لێره‌دا چه‌ند هۆكارێك هه‌یه‌ بۆ زۆربوونی‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ هه‌یه‌ وه‌ك:

ـ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ رۆشنبیری‌ دایكان‌و باوكان‌و بایه‌خدانیان به‌منداڵ‌و ئاشكراكردنی‌ نه‌خۆشییه‌كانیان.

ـ پێشكه‌وتنی‌ بواری‌ پزیشكی‌ له‌دۆزینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردندا.

ـ له‌وانه‌یه‌ كۆمه‌ڵه‌ هۆكاریكی‌ دیكه‌ هه‌بێت كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژینگه‌و بارودۆخه‌وه‌ هه‌بێت، به‌ڵام به‌بێ‌ ئه‌نجامدانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ناتوانرێت هۆكاره‌كانی‌ دیاری‌ بكرێت.

د.ئاسۆ، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ رێكخراوه‌ جیاوازه‌كان هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌ومنداڵانه‌یان داوه‌ «له‌كۆی‌ (700) نه‌خۆش ته‌نها (41) منداڵ له‌ڕێگه‌ی‌ رێكخراوی‌ هێڤی‌‌و ئیتالییه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌نجامدراوه‌ له‌ئیتالیا، هه‌روه‌ها (45) منداڵ له‌ڕێگه‌ی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان له‌ ئیتالیا‌و نه‌مسا‌و ئێران‌و وڵاتانی‌ دیكه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ له‌لایه‌ن پسپۆرێكی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵ له‌وڵاتی‌ ئوردن، بینراون‌و له‌48 كاتژمێردا 16 قه‌سته‌ری‌ دڵی‌ منداڵانیان كردوه‌. د.ئاسۆ پێشنیار ده‌كات كه‌ بۆخزمه‌ت كردنی‌ هاوڵاتیان ده‌توانرێت نه‌خۆشخانه‌یه‌ك یاخود به‌شێكی‌ گه‌وره‌ دروست بكرێت كه‌ هه‌رچوار به‌شه‌كه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ دڵی‌ منداڵان بگرێته‌خۆی‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك بیربكه‌ینه‌وه‌ كه‌ تێچوونی‌ ته‌نها نه‌خۆشێك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان 20 هه‌زار 30 هه‌زار دۆلاری‌ تێده‌چێت، جگه‌ له‌كێشه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ فیزه‌و مانه‌وه‌‌و نه‌زانینی‌ زمان‌و چه‌نده‌ها كێشه‌ی‌ دیكه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر له‌كوردستان بێت ئه‌وا ئه‌م بڕه‌ تێچوونه‌ زۆر كه‌متر‌و ئاسانتره‌ بۆخێزانه‌كان ئه‌وكاته‌ ده‌توانرێت كه‌سانی‌ پسپۆرو شاره‌زا بانگهێشت بكرێن بۆكوردستان‌و راهێنان به‌ پزیشكه‌كانی‌ كوردستان بكه‌ن بۆماوه‌ی‌ (1-2) ساڵ بۆئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك پزیشكی‌ كارامه‌مان هه‌بێت له‌و بواره‌دا.

ئا: ته‌لار كه‌مال مه‌دحه‌ت

 

www.awene.com

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/25 | چینی: لەمیدیاکانەوە

 

 

 

پێنج هه‌زار خانوو شوقه‌و یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبون له‌سلێمانی‌ پشتی‌ شه‌قامی‌ بازنه‌ی‌ مه‌لیك مه‌حمود دروست ده‌كرێت‌و به‌ قیستی‌ ده‌ تا پانزه‌ ساڵ ده‌درێته‌ هاوڵاتییان.

سلێمانی‌ ئاوێنه‌: پرۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ (ئۆرۆپارك) له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ سه‌ن شاینی‌ نه‌مساویه‌وه‌ ئه‌مڕۆ به‌ردی‌ بناغه‌كه‌ی‌ له‌ لایه‌ن پارێزگاری‌ سلێمانیه‌وه‌ دانا ئه‌حمه‌د مه‌جیده‌وه‌ دانرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ سه‌ن شاین پرۆفیسیۆر د.هایندپیته‌ر پلاتسه‌ر به‌ڵێنی‌ دا كه‌ له‌ماوه‌ی‌ چوار بۆ پێنج ساڵدا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ژیانه‌وه‌ هه‌ر له‌ دایانگا‌و باخچه‌ی‌ ساوایانه‌وه‌ تا هه‌موو پێداویستیه‌كانی‌ تر.
دواتر پارێزگاری‌ سلێمانی‌ سوپاسی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌ر هێنان‌وشاره‌وانی‌ سلێمانی‌ كرد‌و خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی‌ ئه‌هلی‌ خزمه‌ت گوزاری‌ له‌ كوردستاندا، به‌ڵێنی‌ دا كه‌سه‌رجه‌م ئه‌‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی‌ له‌ پرۆژه‌كه‌دا واژۆی‌ له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت‌و پارێزگاوه‌ دابین بكرێت له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاولاَتیاندا.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌ له‌ رووبه‌ری‌ 300دۆنم زه‌وی‌ دروست ده‌كرێت به‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ نۆكاندایه‌. رێكخه‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كاره‌كانی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ سلێمانی‌ دڵشاد ئه‌حمه‌د مه‌جید  به‌ ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاندكه‌"نرخی‌ خانووه‌كان له‌ 10هه‌زار تا 20هه‌زار دۆلاره‌و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بڕی‌%30 له‌ هاولاَتیان وه‌رده‌گیرێت"

 

www.awene.com

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/25 | چینی: لەمیدیاکانەوە

 

 ئه‌و كچه‌ی‌ له‌‌8ی‌ مارسدا ته‌رمه‌كه‌ی‌ دۆزرایه‌وه‌.. کێ کوشتی؟

پاسه‌وانی به‌رپرسێک به‌تۆمه‌تی کوشتن‌و ئه‌تککردنی کچه‌که‌ ده‌ستگیرده‌کرێت.كادری‌ یه‌كێك له‌حیزبه‌ باڵا ده‌سته‌کانی‌ كوردستان، تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ له‌كوشتنی‌ ئه‌و كچه‌دا هه‌یه‌، كه‌ له‌ڕۆژی‌ 8ی‌ مارسدا به‌ قۆڵبڕاویی‌‌و خنكاویی‌، جه‌سته‌ سوتاوه‌كه‌ی‌ له‌حاویه‌یه‌كی‌ خۆڵدا دۆزرایه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نه‌هێشتنی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان، عه‌قید نه‌ریمان به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ «تائێستا بكوژی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م كچه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، به‌ڵام دوو خوشك‌و دوو زاواو خۆشه‌ویستی‌ كچه‌ كوژراوه‌كه‌ ده‌ستگیر كراون».

به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتووه‌ «نازه‌نین كارمه‌ندی بنكه‌ی گومرگی به‌ختیاری بوو، له‌گه‌ڵ ماڵی خوشكێكی ئه‌و كه‌سه‌ی‌ تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ هه‌بووبێت له‌ كوشتنه‌كه‌دا‌و ناوی‌ جوانه‌، پێكه‌وه‌ خانوویه‌كیان به‌كرێ‌ گرتووه‌و هه‌ریه‌كه‌و به‌ته‌نها له‌به‌شێكی‌ ئه‌و خانووه‌دا ژیاون».

جوان، كارمه‌ندی‌ ده‌زگایه‌كی‌ حكومی‌ بووه‌، برایه‌كی‌ هه‌بووه‌ به‌ناوی‌ شوان، كه‌ جاروبار سه‌ردانی‌ ئه‌می‌ كردووه‌و له‌وێ‌ نازه‌نینی‌ ناسیوه‌و په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌گه‌ڵدا به‌ستووه‌‌و جوانیش ئاسانكاری‌ بۆ كردون.

شوان، لێپرسراوی‌ حیمایه‌كانی‌ به‌رپرسێكی‌ حیزبییه‌‌و هه‌روه‌ها دوكانی‌ فیته‌ریشی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام عه‌قید نه‌ریمان ده‌ڵێت «له‌كاتی‌ ده‌ستگیر كردنیدا ئه‌و به‌وه‌ خۆی‌ ناساندووه‌ كه‌ پیشه‌ی‌ دوكانداره‌».

به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتوون، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشنایه‌تی‌ نێوان شوان‌و نازه‌نین قوڵ‌ ده‌بێته‌وه‌، شه‌وێك پێكه‌وه‌ داده‌نیشن‌و ده‌خۆنه‌وه‌. له‌م دانیشتنه‌دا، شوان داوای‌ كاری‌ سێكسی‌ له‌نازه‌نین ده‌كات به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ دواتر ده‌یخوازێت‌و ده‌یكاته‌ هاوسه‌ری‌. نازه‌نینیش رازی ده‌بێت‌و ئه‌و شه‌وه‌ تا به‌یانی‌ پێكه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

هه‌ر به‌پێی‌ ئه‌م زانیارییانه‌، نازه‌نین‌و شوان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكده‌كه‌ون كه‌ له‌مانگی‌ ئازاری‌ 2008دا، ها‌وسه‌رگیری‌ بكه‌ن. به‌ڵام قه‌ده‌ری‌ ئه‌م كچه‌ وابوو كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ ئازاردا له‌جیاتی‌ پۆشینی‌ به‌رگی‌ بێگه‌ردی‌ بوكێنی‌، كفنی‌ سپی‌ به‌یه‌كجاری‌ ده‌پۆشێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ «نازه‌نین، ماڵی‌ باوكی‌ له‌ده‌ربه‌ندیخانه‌.

ئه‌و به‌ته‌نها له‌سلێمانی‌ ده‌ژیاو جوانی خوشكی‌ شوانیش، زۆر هه‌وڵیده‌دا له‌شفرۆشی‌ پێوه‌ بكات، به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ كرێی‌ خانووی‌ پێنادرێت. به‌ڵام ئه‌و رازی‌ نابێ‌‌و ئیتر له‌وه‌ به‌دواوه‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر ماڵی‌ خوشكێكی‌ خۆی‌ له‌به‌كره‌جۆ».

به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش شوان هه‌ر وازی‌ لێناهێنێت‌و چه‌ند جارێك سه‌ردانی‌ ده‌كات له‌ماڵی‌ خوشكه‌كه‌ی‌‌و نازه‌نینیش وا له‌خوشكه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێكه‌وه‌ كارمه‌ندن له‌فه‌رمانگه‌‌و بۆ ئیش‌و كاری‌ دائیره‌كه‌ی‌ دێت. به‌قسه‌ی‌ ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌، نازه‌نین برایه‌كی‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ئێران ده‌ژی‌، ئه‌م برایه‌ی‌ به‌م په‌یوه‌ندییه‌ نهێنییه‌ی‌ نێوان خوشكه‌كه‌ی‌‌و شوان ده‌زانێت. له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا ئه‌م برایه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سلێمانی‌‌و كه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ گوماناوییه‌ی‌ لا ده‌بێته‌ یه‌قین، پلان داده‌نێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شوان بكوژێت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ لای‌ به‌رپرسێكی‌ باڵا كارده‌كات، ئه‌و كاره‌ی‌ به‌لاوه‌ زه‌حمه‌ت ده‌بێ‌‌و بۆی‌ ئه‌نجام نادرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت «ماوه‌یه‌ك پێش كوشتنی، به‌ژماره‌یه‌كی سانا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌نازه‌نین ده‌كرێت‌و چه‌ند مه‌سیجێكی‌ هه‌ڕه‌شه‌‌و جنێوی ناشیرینی بۆ ده‌نێرێت.

له‌نامه‌یه‌كیاندا باسی په‌یوه‌ندی ئه‌و كچه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ تۆمه‌تباره‌ ده‌كرێت. ئه‌م كچه‌ش له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆ شكات له‌م ژماره‌یه‌ ده‌كات‌و كۆمپانیای ساناش ژماره‌كه‌ ده‌سوتێنێ».

پاش كوشتنی نازه‌نین، ماڵی خوشكه‌كه‌ی‌ له‌به‌كره‌جۆ چۆڵده‌كرێ‌‌و هه‌ڵدێن‌و براكه‌شی‌ كه‌ به‌وته‌ی‌ عه‌قید نه‌ریمان «بكوژی‌ سه‌ره‌كییه‌، تا ئیستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌».

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ «براكه‌ی‌ بكوژه‌كه‌یه‌و رۆشتۆته‌وه‌ بۆ ئێران، چونكه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌وێ‌ ئه‌ژی‌».

تێبینی‌: هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی‌ له‌م راپۆرته‌دا، ناوی‌ خوازراون‌و ناوی‌ راسته‌قینه‌ی‌ كه‌سه‌كان نین.

ئا: سارا قادر ـ سه‌رده‌شت عه‌زیز

 

www.awene.com

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/25 | چینی: لەمیدیاکانەوە

 

(سبه‌ی): 
بریكاری‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ عێراق رایگه‌یاند ئه‌گه‌ری‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی كۆلێرا له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌و شاری‌ كه‌ركوك هه‌یه ‌‌و له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوودا تیمێكی پسپۆڕی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوبراو سه‌ردانی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئاگاداربوون له‌چۆنییه‌تی‌ به‌ڕێوچوونی‌ ئالییه‌تی‌ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه‌.
دكتۆر عیسام نامیق بریكاری‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ عێراق به‌ئاژانسی‌ ئه‌سواتولعیراقی راگه‌یاند "له‌ماوه‌ی‌ داهاتوودا مه‌ترسی‌ سه‌رله‌نوێ‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كۆلێرا له‌كوردستان‌و شاری‌ كه‌ركوكدا له‌ئارادایه‌"، ئاشكراشیكرد "تێمێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ به‌غدا كه‌ پێكهاتوون له‌ژماره‌یه‌ك پسپۆی‌ تایبه‌ت سه‌ردانی‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌‌و دهۆك ده‌كه‌ن‌و بنكه‌و تیمه‌كانی‌ خۆپارستن له‌نه‌خۆشی‌ كۆلێرا به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌".
ناوبراو روونیكرده‌وه‌ به‌هۆی‌ وشكه‌ساڵی‌ ئه‌گه‌ری‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زیاتر بووه‌، به‌تایبه‌ت "له‌شاره‌كانی‌ كه‌ركوك‌و سلێمانی‌"، به‌وپێیه‌ی‌ ساڵی‌ پار زۆرترین رێژه‌ی‌ به‌ركه‌وتوان به‌و نه‌خۆشیانه‌ له‌وێ‌ بوون، وتیشی‌ به‌پێی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی‌ ئێستا له‌به‌رده‌ستدان "مه‌ترسییه‌كه‌ زۆر نییه‌، چونكه‌ ئه‌و به‌كتریایه‌ له‌ئێستادا لاوازو بێهێزه‌".
بریكاره‌كه‌ی‌ وه‌زیر وتیشی: "وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ به‌غدا به‌ته‌واوه‌تی‌ خۆی‌ ئاماده‌كردووه‌ بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه‌و چه‌ندین تیمی گه‌ڕۆك بۆ پشكنینی ئاوی‌ خواردنه‌و شوێنه‌ گشتییه‌كانپێكهێناوه"‌.
ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كرد كه‌ مه‌ترسی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كۆلێرا شاره‌كانی‌ تری‌ عێراقیش ده‌گریته‌وه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ گه‌رمن‌و ووشكه‌ساڵی‌ كاریگه‌ر تێكردوون، وه‌ك شاره‌كانی‌ رومادی‌و تكریت‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌.

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/25 | چینی: لەمیدیاکانەوە

به‌پێی‌ پێگه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ رۆژنامه‌كه‌، ره‌وانه‌كردنی‌ ئه‌و تانك‌و زرێپۆشانه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی‌ شرناخی‌ كوردستانی‌ توركیاوه‌ هه‌یه‌ له‌نێوان گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌‌و سوپای‌ ئه‌و وڵاته‌.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌، ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی‌ ئه‌ركانی‌ ئه‌و وڵاته‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ فڕۆكه‌كانی‌ توركیای‌ بۆ سه‌رباره‌گای‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ناو هه‌رێمی‌ كوردستان پشتڕاستكرده‌وه‌.
| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/25 | چینی: لەمیدیاکانەوە

 

 دوای‌ ئه‌ڵوه‌ن ئێران خه‌ریكه‌ سیروان وشك ده‌كات

 

تایبه‌ت به‌هاوڵاتی‌:
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵا له‌حكومه‌تی‌ عێراق به‌هاوڵاتی‌ ڕاگه‌یاند ئێران سه‌رقاڵی‌ كاركردنه‌ بۆ دروستكردنی‌ حه‌وت به‌ربه‌ستی‌ گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخاندا  له‌دیوی‌ خۆیه‌وه‌ كه‌ دوو به‌ربه‌ستیان ته‌واو بووه‌ و ئه‌و پێنج به‌ربه‌سته‌كه‌ی‌ تریش له‌قۆناغی‌ ته‌واو بوون نزیك بۆته‌وه‌، به‌ته‌واو بونی‌ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ش ڕووباری‌ سیروان وشك ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌دروستكردنی‌ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ له‌لایه‌ن وڵاتی‌ ئێرانه‌وه‌ گه‌وره‌ترین زیان به‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم و هاوڵاتیانی‌ كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و دوای‌ ته‌واو بوونی‌ ئه‌و پێنج به‌ربه‌سته‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان له‌وشكبوون نزیك ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ ئاوێكی‌ ئاسایی‌ و نه‌ك توانای‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بای‌ نامێنێت، بگره‌ توانای‌ دابینكردنی‌ ئاوی‌ بۆ كشتوكاڵیش نامێنێت.
 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ گه‌ربێت و ئێران ئاوه‌كه‌ گلبداته‌وه‌، ئه‌وكات ته‌نها سه‌رچاوه‌ی‌ ده‌ریاچه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان ئاوی‌ سه‌ر شاخه‌كانی‌ ناوه‌وه‌ی‌ هه‌رێم ده‌بێت.
 باسی له‌وه‌شكرد كه‌حكومه‌تی‌ عێراق به‌م كاره‌ی‌ زانیوه‌ و سه‌رقاڵی‌ دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ سه‌ردانی‌ ئێران بكات و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌و مه‌سه‌له‌ی‌ وشكردنی‌ ئاوی‌ ئه‌ڵوه‌نی‌ خانه‌قینیش بكات و وتی‌ "داوا له‌چه‌ند به‌رپرسێكی‌ عێراقی‌ كراوه‌ كه‌سه‌ردانی‌ ئێران بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی‌ دروستكردنی‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌ریاچانه‌دا كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێًزگای‌ دیاله‌ له‌ناو ئه‌و وه‌فده‌ دایه‌ كه‌داوایان لێكراوه‌ سه‌ردانی‌ ئیران بكه‌ن ".
هاوڵاتی‌ په‌یوه‌ندیكرد به‌ئیبراهیم حه‌سه‌ن باجه‌ڵان سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌، ئه‌ویش لای‌ خۆیه‌وه‌ هه‌واڵه‌كه‌ی‌ بۆهاوڵاتی‌ پشتڕاسكرده‌وه‌ و وتی‌ "به‌ڵێ‌ ئێران حه‌وت به‌ربه‌ستی‌ دروستكردووه‌ له‌به‌رده‌م به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخاندا دووانیان ته‌واو بووه‌ و پێنجه‌كه‌ی‌ تریشیان كاری‌ تێدا ده‌كرێت".
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دیاله‌ وتیشی‌"له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ داوا له‌ئێمه‌ كراوه‌ كه‌سه‌ردانی‌ ئێران بكه‌ین بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ وتوومانه‌ ئه‌وه‌ كاری‌ ئێمه‌ نیه‌ و كێشه‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ و پێویسته‌ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ خۆیان بچن بۆ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ گه‌وره‌كانی‌ ئێراندا قسه‌ی‌ له‌سه‌ربكرێت"
ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد رۆژی‌ 24/4 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقدا له‌به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه‌.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ ره‌حمان خانی‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر راستی‌ هه‌واڵه‌كه‌ كرده‌وه‌ و له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌"ئه‌و زانیاریانه‌ هه‌مووی‌ دروستن و ئێران دوو به‌ربه‌سته‌كه‌ی‌ ته‌واو كردووه‌و دروستكردنی‌ پێنج به‌ربه‌ستی‌ تریشی‌ خستۆته‌ ژێر دیراسه‌وه‌".
ره‌حمان خانی‌ وتیشی‌"ئه‌گه‌ر بێت و ئێران ئه‌و كاره‌ بكات به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان له‌وشكبوون نزیك ده‌بێته‌وه‌ و ئاوه‌كه‌ی‌ زۆر كه‌م ده‌كات".
به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ له‌وكاره‌ی‌ ئێران و چه‌ند جارێكیش وه‌فدی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ ئێرانی‌ كردووه‌، به‌ڵام ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ زانیاریه‌كی‌ نه‌داوه‌ به‌وه‌فده‌كه‌ی‌ هه‌رێم و سه‌ردانه‌كان هیچ ئه‌نجامێكی‌ ئه‌وتۆیان لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/24 | چینی: لەمیدیاکانەوە

یه‌كێتی‌ كۆنگره‌ ناگرێت تا كێشه‌ی‌ نه‌وشیروان یه‌كلایی‌ نه‌كاته‌وه‌

یه‌كێتی‌‌ نیشتمانی‌ كوردستان كۆنگره‌ی‌ سێهه‌می‌ خۆی‌ نابه‌ستێت تاكێشه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌لایه‌كدا نه‌خات.

تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ له‌دوو هه‌فته‌ی‌ رابردوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ مه‌كته‌ب سیاسی‌ یه‌كێتی‌ تایبه‌ت بووه‌ بۆ قسه‌كردن‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ر جێگری‌ پێشووی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان نه‌وشیروان مسته‌فا‌و كۆمپانیای‌ وشه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا سێ‌ رای‌ جیاواز له‌سه‌ر چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ئارادا بووه‌.

به‌پێی‌ قسه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ به‌شێك له‌ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان نه‌وشیروان مسته‌فا له‌یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ده‌ربكرێت‌و ئه‌مه‌ش به‌ئاشكرا رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام به‌شێكی‌ تریان كه‌ زیاتر كه‌سانی‌ پێشووی‌ نێو باڵی‌ ریفۆرمن داكۆكی‌ له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كه‌ن.

رایه‌كی‌ میانڕه‌ویش له‌ئارادایه‌ كه‌ پێیان وایه‌ ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌و پێیه‌ی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ بووه‌، بدرێته‌ ده‌ست تاڵه‌بانی‌، سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌و هه‌ر خۆی‌ یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌.

ئه‌م رایه‌ پێیوایه‌ كه‌ پێویسته‌ ته‌وافق له‌گه‌ڵ باڵی‌ نه‌وشیرواندا بكرێت، به‌وپێیه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ته‌وافق له‌گه‌ڵ پارتی‌‌و هه‌موو لایه‌نه‌كاندا ده‌كات، ماقوڵ نییه‌ ته‌وافق له‌نێوخۆیدا نه‌كات.

ئه‌م گرووپه‌ پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌ ده‌یه‌وێت له‌كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ پارتیدا دوانه‌كه‌وێت، پێویسته‌ له‌نێوخۆیدا ته‌وافق بكات. ئه‌و گرووپه‌ی‌ داكۆكیشیان له‌ جێگری‌ پێشووی‌ سكرتێری‌ یه‌كێتی‌ كردووه‌، هه‌مان رایان هه‌یه‌‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ته‌وافق بكرێت.

مشتومڕی‌ نێو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ساردییه‌كی‌ خستۆته‌ نێو هه‌ندێك له‌ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسییه‌وه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد ماوه‌یه‌كه‌ ساردییه‌ك كه‌وتووه‌ته‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان تاڵه‌بانی‌‌و نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌، له‌دواگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ تاڵه‌بانیشدا بۆ سلێمانی‌ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ جارانی‌ پێشووه‌ هیچ دیدارێك له‌نێوانیاندا رووینه‌دا.

 

 

www.awene.com

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/24 | چینی: لەمیدیاکانەوە

له‌سه‌ر ڕێژه‌ی‌ ده‌نگی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان دیاری‌ ده‌كرێت

 

سیروان حسێن:
ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان به‌پێی‌ ڕێژه‌ی‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هێناویانه‌ دیاری‌ ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ده‌نگ بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ نه‌دات ڕووبه‌ڕووی‌ پرسیار ده‌كرێته‌وه‌.

زانا ڕۆستایی‌ ـ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ پرۆژه‌ بڕیاری‌ ئاشكراكردنی‌ بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان كه‌له‌سه‌ر داواكاری‌ 57 په‌ره‌له‌مانتار خرایه‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌هاوڵاتی‌ وت "به‌پێی‌ پرۆژه‌ بڕیارێك بودجه‌ی‌ حیزبه‌كان، له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ ژماره‌ی‌ كورسییه‌كانی‌ ئه‌و حیزبه‌ یان ژماره‌ی‌ ئه‌و ده‌نگانه‌ی‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستی‌ هێناوه‌، بودجه‌یان بۆ دیاری‌ ده‌كرێت".
ڕاشیگه‌یاند كه‌ هه‌ر حیزبێكی‌ نوێ‌ له‌كاتی‌ دروست بوون و مۆڵه‌ت وه‌رگرتندا مینحه‌یه‌كی‌ بۆ دیاری‌ ده‌كرێت و دواتر له‌گه‌ڵ زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانیدا ئه‌و بودجه‌یه‌یان بۆ زیاد ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌پێی‌ یاسا و له‌سه‌ر ئه‌و بنچینانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ بودجه‌ بۆ حیزبێك ته‌رخان ده‌كرێت، مینحه‌ی‌ ئه‌و حیزبه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر چاودێری‌ دیوانی‌ چاودێری‌ داراییه‌وه‌، وه‌ك ئه‌و وتی‌ "دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌، چاودێری‌ چۆنیه‌تی‌ سه‌رف كردنی‌ مینحه‌ی‌ هه‌موو حیزبه‌كان ده‌كات".
زانا ڕۆستایی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ئه‌وه‌شدا كه‌ دڵنیایه‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان پێخۆش نییه‌ و وتی‌ "به‌ڵام ئه‌و كادرانه‌ی‌ نێو ئه‌و دوو پارته‌ كه‌ دژی‌ گه‌نده‌ڵین و له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنی‌ شه‌فافیه‌تدان پشتگیری‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ن".
زانا ڕۆستایی‌ ـ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ئه‌وه‌شی‌ وت كه‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مان له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا توێژینه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌كات و پێشكه‌شی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ ده‌كات، وتیشی‌ "دواتر پرۆژه‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌ست ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بده‌ن، هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش ده‌نگی‌ له‌سه‌ر نه‌دات ڕوبه‌ڕوی‌ پرسیاری‌ ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئایا هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی‌ و نه‌بوونی‌ شه‌فافیه‌ته‌ یا شتی‌ تره‌".

 

www.hawlati.com

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/24 | چینی: لەمیدیاکانەوە

عیزه‌ت دوری‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌

 

تایبه‌ت به‌هاوڵاتی‌:  
وته‌بێژێكی‌ هێزه‌ فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌عێراق له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ رایگه‌یاند كه‌ هه‌واڵی‌ ده‌ستگیركردنی‌ عیزه‌ت دوری‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌.

عه‌بدولله‌تیف ڕه‌ییان راوێژكار له‌ نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ هێزه‌ فره‌ڕه‌گه‌زه‌كان له‌عێراق له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ  سایتی‌ هاوڵاتی‌ وتی‌ "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ كه‌ سه‌باره‌ت  ده‌ستگیركردنی‌ عیزه‌ت دوری‌ به‌رپرسی‌ باڵای‌ حیزی‌ به‌عس دووره‌ له‌ڕاسیته‌وه‌و ده‌یتگیر نه‌كراوه‌".
دوێنێ ئێواره‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ عه‌ره‌بیه‌و mbc ی‌ عه‌ره‌بی‌ هه‌واڵی‌ ده‌ستگیركردنی‌ عیزه‌ ئیبراهیم دوریان بڵاوكرده‌وه‌ له‌لایه‌ن سوپای‌ عێراقه‌وه‌".

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/24 | چینی: لەمیدیاکانەوە

| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/24 | چینی: لەمیدیاکانەوە

زیندانییه‌ سیاسییه‌كان خانه‌نشین ده‌كرێن
هۆگر عومه‌ر (سبه‌ی‌):
له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا  1000 فۆڕمی‌ خانه‌نشینی‌  به‌سه‌ر زیندانییه‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ و  له‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێبه‌جێكراوه‌ كه‌ زیندانییه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێت به‌ موچه‌ی‌ 500000 دینار خانه‌نشین بكرێن.
درێژه‌ی بابه‌ت...
| 0 کۆمێنته‌کان | کۆمێنت بنووسه‌ شادۆست | 2008/4/24 | چینی: لەمیدیاکانەوە