سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: سبەی
هاوڵاتی
ئاوێنە
PukMedia
کوردستان نیوز
ئاسۆ
ڕۆژنامە
الجزیرە نێت
ALarabiya
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
![]()
له‌زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڤیتامین له‌سه‌رچاوه ناسروشتییه‌کان بۆ فرۆشتن ده‌ستده‌که‌وێت. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن توێژه‌رانی زانکۆی کۆپنهاگنه‌وه ده‌ریده‌خات، که ئه‌و جۆره ڤیتامینانه هیچ سوودێکیان نییه، به‌ڵکو زۆرجار بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ زیانبه‌خشن و ده‌بنه هۆکاری زووتر مردنی مرۆڤه‌کان.
توێژه‌رانی دانیمارکی هۆشیاری به‌و که‌سانه ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌کی باشن و بۆ خۆپاراستن له تووشبوون به شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌کانی دیکه بڕێکی زۆر له ته‌واوکه‌ره‌کانی دژه ئه‌کسه‌ده‌ی پێکهاتوو له ڤیتامین "A" و "E" ده‌خۆن، خۆیان له خواردنی ڤیتامین به‌دووربگرن. چونکه ئه‌و جۆره خۆپاراستنه کاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر سیسته‌می به‌رگری له‌ش ده‌بێت و بگره به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ره‌کانی مردن بۆ ڕێژه‌ی له 16% به‌رز ده‌بنه‌وه.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان توێژه‌ران هه‌ڵسان به دووباره ته‌ماشاکردنه‌وه‌ی 67 لێکۆڵینه‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر 230 هه‌زار که‌س ئه‌نجامدرابوون. له‌کۆتاییدا توێژه‌ران گه‌یشتنه ڕاستی ئه‌وه‌ی، که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه باس له‌وه بکات، که دژه ئه‌کسه‌ده‌کان یارمه‌تی درێژکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن ده‌ده‌ن، له‌کاتێکدا زۆریان ده‌بنه هۆکاری مردن.
توێژه‌ران ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که مرۆڤه‌کان پێویسته خۆیان له خواردنی ڤیتامینه ته‌واوکه‌ره‌کان به‌دووربگرن و زۆر به‌هۆشیارییه‌وه ڕووی تێبکه‌ن. چونکه تاکو ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر سوومه‌ندی خواردنی بڕێکی زۆر له ڤیتامینه ته‌واوکه‌ره‌کان و هه‌روه‌ها دژه ئه‌کسه‌ده‌کان و کانزاییه‌کان نه‌کراوه، جابۆیه ناکرێت بووترێت، که خواردنیان مه‌ترسیدار نییه.
له‌کۆتاییدا توێژه‌ران پێیانوایه، که مرۆڤ پێویسته خواردنی ڤیتامین وه‌ك خواردنی پراسیتامۆل سه‌یر بکات و ته‌نها بڕێکی پێویست بخوات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
زه‌عفران بۆ هێورکردنه‌وه‌ی نیشانه به‌ئازاره‌کانی پێش سووڕی مانگانه
![]()
له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێیه‌وه سوودمه‌ندییه‌کانی زه‌عفران بۆ هێورکردنه‌وه‌ی نیشانه به‌ئازاره‌کانی پێش سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و جۆره داوده‌رمانه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌خۆراکه ئاماده‌کراوه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌کارده‌هێنرێت.
زه‌عفران به‌گرانترین داوده‌رمان له جیهاندا داده‌نرێت. به‌کارهێنانی زه‌عفران له‌بواری پزیشکیدا مێژووییه‌کی دێرینی هه‌یه: به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زه‌عفران بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانی گه‌ده و کێشه‌کانی هه‌رسکردن و هه‌تا خه‌مۆکیش به‌کارده‌هێنرێت. هه‌ندێك له لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌کانی پێشوو ده‌ریانخستووه، که به‌هۆی زه‌عفرانه‌وه ده‌کرێت مرۆڤ له‌هه‌ندێك باره‌کانی خه‌مۆکی هێواش ڕزگاری ببێت.
باوه‌ڕ هه‌یه، که زه‌عفران له‌ڕێگای کاریگه‌رکردنه سه‌ر ماده‌ی "Serotonin"ی کیمیاوی ناو مێشك خه‌مۆکی مرۆڤ که‌مده‌کاته‌وه.
گۆڕانکارییه‌کان له‌چالاکی ماده‌ی "Serotonin" ده‌کرێت له‌فاکته‌ره‌کانی ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی پێش سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان بن. له‌ژێر تیشکی ئه‌و زانیارییه‌ش تیمێك له‌توێژه‌رانی ئێرانی هه‌ڵسان به‌تاقیکردنه‌وه‌ی زه‌عفران بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی پێش سووڕی مانگانه.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی ئێرانی له‌زانکۆی تاران داوایان له 50 ژن کرد، ڕۆژی دووجار و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ پێش دوو سووڕی مانگانه که‌پسوله‌ی زه‌عفران یان که‌پسوله‌ی پلاسیبۆ بخۆن.
هه‌موو ژنانی به‌شداربووش ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 45 ساڵ ده‌بوو و هه‌مووشیان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ گرفتی نیشانه‌کانی پێش سووڕی مانگانه‌یان هه‌بوو، ئه‌ویش وه‌ك گیری، باکردن و هیلاکبوون.
له‌کۆتایی ماوه‌ی چاره‌سه‌ره‌کاندا توێژه‌ران ڕایانگه‌یاند، که له 75%ی ژنان پاش وه‌رگرتنی زه‌عفران ئاشکرایانکردووه، که له 50%ی نیشانه‌کانی پێش سووڕی مانگانه‌یان نه‌ماوه، به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ له 8% له کۆی ئه‌و ژنانه‌ی پلاسیبۆیان وه‌رگرتووه.
له‌لایه‌کی تره‌وه توێژه‌ران ڕایانگه‌یاند، که له 60%ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زه‌عفرانیان وه‌رگرتبوو، به‌ڕێژه‌ی له 50%ی نیشانه‌کانی خه‌مۆکیان که‌مبۆته‌وه، ئه‌ویش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ یه‌ك ژن، ئه‌وه‌ی پلاسیبۆیان وه‌رگرتبوو.
به‌پێی توێژه‌ران، ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خه‌ن، که زه‌عفران کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر چالاکی ماده‌ی "Serotonin" و یارمه‌تی هێورکردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی خه‌مۆکی پێش سووڕی مانگانه ده‌دات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه توێژه‌ران پێیانوایه، که پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر سوودمه‌ندییه‌کانی زه‌عفران بکرێت. چونکه ئه‌مه یه‌که‌مین لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سوودمه‌ندی زه‌عفران بۆ نیشانه‌کانی پێش سووڕی مانگانه بکرێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
